دەستەی کارگێڕی یەکیەتی ژنان, بەشداری لە سێهەمین ساڵیادی فیدراسیۆنی ژنان کرد

دەستەی کارگێڕی یەکیەتی ژنان,  بەشداری لە سێهەمین ساڵیادی فیدراسیۆنی ژنان کرد


ڕۆژی شەممە ١٣ی ٦ی ٢٠٢٦; دەستەی کارگێڕی یەكیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەشداری لە سێهەمین ساڵیادی دامەزراندنی فێدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرای كوردستانی كرد.

لە دیدارەكەدا، ئەندامانی دەستەی کارگێڕی یەكیەتی ژنان، وێڕای پیرۆزباییکردنی ساڵیادی دامەزراندنی فێدراسیۆن تیشكیان خستە سەر بارودۆخی ژنان و میتۆدەكانی فراوانکردنی هاوکاری و هەماهەنگی نێوان ڕێکخراوەکانی ژنان.

شایانی ئاماژە پێكردنە، فێدراسیۆنی ژنان لە ڕێکەوتی (١٣/٦/٢٠٢٣) لە وڵاتی فینلەندا دامەزرا. فێدراسیۆن لە ژنانی هەر چوارپارچەی کوردستان پێکدێت، ئۆفیسی سەرەکی لە وڵاتی فینلەندایە. فێدراسیۆنی  ژنان کار بۆ هۆشیارکردنەوە و بەهێزکردنی پێگەی ژنی کوردستانی دەکات لە هەموو ئەو وڵاتانەی کە ڕەوەندی کوردی لێیە.

هەروەها لە سێهەمین ساڵیادی دامەزراندنی فیدراسیۆندا، بە ئامادەبوونی شیرین زەکی سەرۆکی فیدراسیۆن، کۆمیتەی کوردستان پێکهێنرا کە ستافەکەی لە بەرپرس و چوار ئەندامی کۆمیتە پێکدێت .