کۆنگرەی یەکەمی فێدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان / دیاسپۆرا لە ئەڵمانیا بەڕێوەچوو

کۆنگرەی یەکەمی فێدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان / دیاسپۆرا لە ئەڵمانیا بەڕێوەچوو


لە ڕێكەوتی ٢٥ی ٧ی ٢٠٢٦دا، لە شاری دۆسڵدۆرفی ئەڵمانیا، کۆنگرەی یەکەمی فێدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان-دیاسپۆرا بە چاودێریی سەرۆک مەسعود بارزانی و ئامادەبوونی شفا بارزانی، سەرپەرشتیاری گشتیی ڕەوەندی کوردستانی، بەڕێوەچوو؛ کە تێیدا شیرین زەکی، سەرۆکی فێدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرای کوردستانی، و دەریا قادر خۆشناو، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبردنی فێدراسیۆن، بەشدارییان کرد. 

بەڕێوەچوونی ئەم کۆنگرەیە گرنگییەکی مەزنی هەیە لە پاراستن و پەرەپێدانی زمان و ئەدەبی کوردی لە دیاسپۆرا، بەستنەوەی نووسەرانی دەرەوەی وڵات بە ناوەندە ڕۆشنبیرییەکانی کوردستانەوە، و بەکارهێنانی قەڵەم و نووسین بۆ ناساندنی دۆزی ڕەوای گەلی کورد بە جیهان.