فێدراسیۆنی ژنان، یادی سێیەمین ساڵیادی دامەزراندنی كردەوە.

فێدراسیۆنی ژنان، یادی سێیەمین ساڵیادی دامەزراندنی كردەوە.



ئەمڕۆ شەممە، ڕێكەوتی ١٣ی٦ی ٢٠٢٦ فێدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرای كوردستانی  ساڵیادی دامەزراندنی لە شاری هەولێر کردەوە.

فێدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرا، لە ڕێکەوتی (١٣/٦/٢٠٢٣) لە وڵاتی فیلەندا دامەزرا.
ئەم فیدراسیۆنە، لە ژنانی هەر چوارپارچەی کوردستان پێكدێت، ئۆفیسی سەرەكی لە وڵاتی فینلەندایە. فێدراسیۆنی ژنان کار بۆ هۆشیاركردنەوە و بەهێزكردننی پێگەی ژنی كوردستانی دەكات لە هەموو ئەو وڵاتانەی کە ڕەوەندی کوردی لێیە. 

هەر لە سێیەمین ساڵیادی دامەزراندنی فێدراسیۆندا، بە ئامادەبوونی شیرین زەكی سەرۆكی فێدراسیۆن، کۆمیتەی کوردستان پێكهێنرا  كە ستافەكەی لە بەرپرس و چوار ئەندامی كۆمیتە پێكدێت .