پێشوازیکردنی وەزیری ژنانی نەمسا لە ژنانی چالاکوانی کورد

پێشوازیکردنی وەزیری ژنانی نەمسا لە ژنانی چالاکوانی کورد



ئێڤا ماریا هۆڵزلایتنەر، وەزیری ژنان، زانست و توێژینەوەی نەمسا، لە ڤییەننای پایتەخت پێشوازی لە چوار ژنی چالاکوانی کورد کرد. لە کۆبوونەوەکەدا کە لە کەشێکی گەرموگوڕ و دۆستانەدا بەڕێوەچوو، گفتوگۆ دەربارەی رۆڵی ژنانی کورد لە نەمسا، چالاکییە کۆمەڵایەتییەکان و گرنگیی ڕێکخراوبوونی ژنان کرا.

له‌ دیدارەکەدا، هیوا حسێن ئەندامی فێدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرای كوردستانی، لەگەڵ هێلینا ئەحمەد، ئەڤین قادریان و بێریڤان کارگین ئامادە بوون. بەشداربووان تیشکیان خستە سەر کار و خەباتی ژنانی کورد لە دیاسپۆرا و هەروەها سەرنجیان خستە سەر بەشداریی ژنان لە ژیانی کۆمەڵایەتی و سیاسییدا.

لە کۆتایی سەردانەکەدا، هیوا حسێن تابلۆیەکی "کەزی" وەک دیارییەکی تایبەت پێشکەشی وەزیر هۆڵزلایتنەر کرد. دیارییەکە وەک هێمایەکی کولتوور و هونەری کوردی نرخێندرا و بە دڵخۆشییەوە قبوڵ کرا.