بەشداریی فێدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرای كوردستانی لە پەرلەمانی NRW بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی ژنان لەسەر بانگهێشتی فەرمی پەرلەمانی ویلایەتی (Landtag NRW)، وەک فێدراسیۆنی ژنان بەشداریمان لە یادی ڕۆژی جیهانیی ژناندا کرد. دروشمی ئەمساڵ بریتی بوو لە "Vernetzung"؛ مەبەست لێی بەهێزکردنی تۆڕی پەیوەندییەکان و هەماهەنگیی نێوان دامەزراوەکان و سیاسەتمەدارانە، بۆ ئەوەی بە یەکگرتوویی و تێکۆشانێکی هاوبەش کار بۆ دابینکردنی مافەکانی ژنان بکرێت. لە کۆبوونەوەکەدا، نوێنەرانی ٤ کۆمەڵەی سەر بە فیدراسیۆنەکەمان ئامادە بوون و جەختیان لە گرنگیی کاری پێکەوەیی کردەوە.