فێدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرای کوردستانی ئیدانەی هێرشكردنە سەر ماڵی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەكات.

فێدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرای کوردستانی ئیدانەی هێرشكردنە سەر ماڵی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەكات.


فێدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرای کوردستانی ئیدانەی هێرشكردنە سەر ماڵی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەكات.

وەک فێدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرای كوردستانی، بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە ناڕەوا و ترسنۆکانەیە دەکەین کە کرایە سەر ماڵی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پارێزگای دهۆک. ئەم کارە تێکدەرانەیە، تەنها بە ئامانجگرتنی کەسایەتییەکی سیاسی نییە، بەڵکو هەوڵێکی نەزۆکە بۆ تێکدانی ئارامیی هەرێمی کوردستان و نانەوەی پشێوی لە ناوچەکەدا.

ئێمە وەک فێدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرای کوردستانی ، ڕایدەگەیەنین كە هێرشکردنە سەر ماڵی سەرۆکی هەرێم، کە هەمیشە وەک پارێزەری ئاشتی و یەکڕیزی ناسراوە، بەزاندنی هەموو هێڵە سوورەکانە. ئەم کارە پەیامێکی دوژمنکارانەیە بۆ هەموو تاکێکی کورد لە هەر شوێنێکی ئەم جیهانە بێت.

ئەم دەستدرێژییە دەرەکییە بەڵگەیەکی ڕوونە لەسەر بێباکی و پێشێلکردنی هەموو عورف و یاسا نێودەوڵەتییەکان بەرامبەر بە خاکی کوردستان. نەیاران دەبێت بزانن کە خاکی کوردستان مەیدانی تاقیکردنەوەی چەک و کێبڕکێی هێزەکان نییە.

داوا لە گەلی کوردستان و هەموو هێزە سیاسییەکان دەکەین، لەم ساتە چارەنووسسازەدا، هەموو جیاوازییەکان وەلا بنێن و لە دەوری قەوارەی هەرێم و دامەزراوە شەرعییەکان کۆببنەوە. لاوازیی ناوخۆیی ڕێگەی دەستدرێژی دەرەکی خۆشتر دەکات.
داوا لە وڵاتانی بڕیارەبەدەست و ناوەندە نێودەوڵەتییەکان دەکەین، بێدەنگی بشکێنن. بێدەنگی بەرامبەر بەم جۆرە دەستدرێژییانە، ڕێگەخۆشکەرە بۆ تێکچوونی ئاسایشی ناوچەکە و جیهانیش.

ئێمە لە فێدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرای کوردستانی، بەڵێن دەدەین کە لە سەرجەم ناوەندە نێودەوڵەتییەکان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ئەم تاوانە وەک دەستدرێژی بۆ سەر ئیرادەی نەتەوەیەک بناسێنین. قەوارەی هەرێمی کوردستان و شکۆی سەرکردایەتییەکەی، بەشێکە لە شکۆی هەموو کوردێکی دیاسپۆرا و نیشتمان.

سەربەرزی بۆ کوردستان و سەرشۆڕی بۆ دوژمنانی ئاشتی و ئازادی.

فێدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرای كوردستانی
٢٨ی ئاداری ٢٠٢٦