بەشداری فێدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرای کوردستانی لە نەورۆزی ڕەوەندی کوردی لە ئەڵمانیا
كوردی/kurdi
بەشداریی فێدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرای کوردستانی لە نەورۆزی ڕەوەندی کوردی لە ئەڵمانیا
ڕێکەوتی ٢٤ی ئازاری ٢٠٢٦، لە نوێنەرایەتی ویلایەتی بادن-ڤویرتمبێرگ لە بەرلین، ڕێوڕەسمی پێشوازیکردنی کۆمەڵگەی کوردی لە ئەڵمانیا (KGD) بۆ جەژنی نەورۆز بەڕێوەچوو. نزیکەی ٢٠٠ میوان لە بوارەکانی سیاسەت، میدیا، کۆمەڵگە و کولتوور پێکەوە هاتنی بەهار و سەری ساڵی نوێی کوردییان پیرۆز کرد. لەلایەن فێدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرای کوردستانییەوە، بەڕێزان شیرین زەکی سەرۆکی فێدراسیۆن و خوناف حاجۆ، لیلان مەلا عەبدوڵا و چەند ئەندامێكی دیكە بەشدار بوون.
ئەم بۆنەیە بە شێوەیەکی فەرمی لە لایەن ئەم بەڕێزانەی خوارەوە کرایەوە:
- ڕودی هۆگڤلێت: سکرتێری دەوڵەت بۆ سیاسەتی میدیا و نوێنەری ویلایەتی بادن-ڤویرتمبێرگ لە فیدراسیۆن.
- موحتەرەم ئاراس: سەرۆکی پەرلەمانی ویلایەتی بادن-ڤویرتمبێرگ.
دواتر، عەلی ئەرتان تۆپراک، سەرۆکی فیدراڵی KGD، بەخێرهاتنی میوانەکانی کرد.
پاشان چەند وتارێک پێشکەش کران لە لایەن:
- بۆدۆ ڕامێلۆ: جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی فیدراڵی (بوندیسرات).
- کارین پاین: وەزیری فیدراڵی بۆ پەروەردە، خێزان، بەساڵاچووان، ژنان و لاوان.
- ئاخیم پۆست: جێگری سەرۆکی پارتی SPD.
- پێگاه ئەدالاتیان: بەڕێوەبەری سیاسیی پارتی سەوزەکان (Bündnis 90/Die Grünen).
- هێربێرت شمایڵستیگ: سەرۆکی دەستەی ڕاوێژکاری KGD.
- تۆماس شیرماخەر: قەشەی باڵا (ئارشەبیشۆپ).
هەریەك لەوانە نەورۆزیان وەک جەژنی هیوا وەسف کرد و تیشکیان خستە سەر ڕەوشی کورد و کوردستانیان، تێکۆشانیان بۆ ئازادی و سەربەخۆیی نیشتمان، هەروەها جەختیان لەسەر بەها دیموکراسییەکان لە ئەڵمانیا کردەوە.
مەراسیمەكە بە میوزیك و دەنگی هونەرمەندان نورێ دڵۆڤانی و ئەسڵێ زەلال، ڕازێندرایەوە.