لە چوارچێوەی چالاکییە ڕۆشنبیرییەکانیدا، کۆمیتەی ئەڵمانیای فێدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرای کوردستانی، ڕۆژی ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦، سیمینارێکی بۆ د. پەروین مەحمودوەیسی، خاوەنی بڕوانامەی پۆست-دکتۆرا لە زانکۆی هامبۆرگ ڕێکخست. لە سیمینارەکەدا، د. پەروین بابەتێکی گرنگی ژێر ناونیشانی “پێوەندیی مێژوویی نێوان ئەدەبی فەهلەویات لەگەڵ ئەدەبی گۆرانی؛ لە باباتاهیرەوە بۆ سەیدعاشق خوشانی نەهاوەندی” پێشکەش کرد. لە میانی ئاخاوتنەکەیدا تیشکی خستە سەر مێژووی کورد لە سەردەمە جیاوازەکاندا و باسێکی دەولەمەندی لەسەر ڕەسانەتی و ڕەگداکوتانی زمانی کوردی پێشکەش بە ئامادەبووان کرد. لە کۆتاییدا، کۆمیتەی ڕێکخەر و ئامادەبووان ڕێز و پێزانینی خۆیان بۆ زانیارییە بەپێزەکانی بەڕێزیان دەربڕی، وە سوپاسی تەواوی ئەو ئەندام و خوشکانەیان کرد کە بەشدار و هاوکار بوون لە سەرکەوتنی ئەم چالاکییەدا.