دیــدگا
فیدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرای کوردستانی پێشبینی جیهانێک دەکات کە ژنانی کورد بەهێز و متمانە بەخۆبوونەوە بەشداربن بە شێوەیەکی یەکسان لە خێزان و کۆمەڵگادا. ئێمە هەوڵ دەدەین بۆ دروستکردنی کۆمەڵگەیەک لە ژنانی کورد کە خوێندەوار و دامەزراو بن، ئیلهامبەخش بن بۆ ڕزگاربوون لە جیاوازی ڕەگەزی، کار دەکەین بۆ پەرەپێدانی هاوسەنگی و لێکتێگەیشتن لە نێوان کۆمەڵگای کوردیدا. ئێمە ئەوروپایەک پێشبینی دەکەین کە کولتوری کوردی زیندوبێت تێیدا لە ڕێگەی بۆنە و دەستپێشخەرییەکانمانەوە، کەلتورەکەمان بەشدار بێت لە تابلۆیەکی دەوڵەمەندی هونەر، مۆسیقا، فیلم، مۆدە، و پیشە دەستییەکان.
ڕێگریکردن لە توندوتیژی دژ بە ژنان لە کۆمەڵگاکەماندا پێکهاتەیەکی جەوهەرییە. ئێمە پێمانوایە بە پەرەپێدان و بەهێزکردن و پەروەردەکردن وە بەدیهێنانی یەکسانی نێوان ڕەگەزەکان، دەتوانین کاربکەین بۆ نەهێشتنی توندوتیژی دژبە ژنانی کورد.
دیدگاکەمان درێژدەبێتەوە بۆ دڵی کوردستان، پاڵپشتی مافەکانی مرۆڤ و پاڵپشتی هەوڵی چارەنووس خوازی ئاشتیانە دەکەین، بانگەشە بۆ ماف و خۆشگوزەرانی گەلی کورد دەکەین. ئامانجمان بەرزکردنەوەی دەنگی کۆمەڵگەی کوردییە، دڵنیابوون لەوەی یەکێتی ئەوروپا و کوردستان پەیوەندییەکی بەهێزیان هەیە، دیدگای ئێمە جیهانێکە کە نیگەرانی خواستەکانی گەلی کوردە کە نەک هەر گوێی لێدەگیرێت بەڵکو کاریان لەسەر دەکرێت وە گۆڕانکاری ئەرێنی و ئایندەیەکی گەشاوەتر بۆ هەمووان دروست دەکات.
لە دیدگای ئێمەدا فیدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرای کوردستانی زیاترە لە ڕێکخراوێک، کاتالیستێکە بۆ گۆڕانکاری. ئایندەیەک دەبینین کە هەموو ژنێکی کورد بە ئامراز و سەرچاوە و متمانە بەخۆبوونی پێویست بۆ هێڵکاری چارەنووسی خۆی و داڕشتنی داهاتووی کۆمەڵگاکەی ئامادە کراوە.
ئێمە خەون بە جیهانێکەوە دەبینین کە تابلۆی دەوڵەمەندی کولتوری کوردی ئاهەنگ بگێڕدرێت و قەدری بگیرێت و پارێزراو بێت.